درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئاوایی گازرخانی كامیاران

599
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، جارێكی تر ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ئاوایی “گازرخانی” سه‌ر به‌ شاری كامیاران وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی كلاسه‌كانی سێهه‌م، پێنجه‌م و شه‌شه‌می مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدایی گازرخانی به‌ هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم، رۆژی دووشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌كانیشیان له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌شداریان كرد و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ مودیری مه‌دره‌سه‌كه‌ هۆشداریان دا كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هێنانی موعه‌لیم چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌ یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ كامیاران كۆده‌بنه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م خوێندكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س ده‌بێت، له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا به‌ بێ موعه‌لیم هه‌موو رۆژێك له‌ مه‌دره‌سه‌ ئاماده‌ ده‌بن.