درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای سه‌نعه‌ت نه‌وت

621q
زیاتر له‌ ٧٠ كه‌س له‌ خوێندكارانی دانیشگای سه‌نعه‌ت نه‌وتی ئه‌هواز و ئابادان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌به‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم كۆبوونوه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.
خوێندكاران و ده‌رچووانی دانیشگای سه‌نعه‌ت نه‌وت سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وتی دامه‌زران له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بێلاته‌كلیفی خوێندكارانی ئه‌م دانیشگایه‌ له‌ قوناغی دامه‌زراوی ناڕازین. به‌ وته‌ی ناڕازییان، به‌ پێی یاسای دابینكردنی هێزی مرۆیی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ده‌رچووانی ئه‌م دانیشگایه‌ دوای ته‌واو كردنی خوێندن ده‌بێ له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت كار بكه‌ن و ئه‌مەش له‌ ده‌فته‌رچه‌ی ئینتخابی رشته‌ی كۆنكۆری سه‌رتاسه‌ریش به‌ ڕوونیی باس كراوه‌. به‌ڵام له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٤، وەزیری نه‌وتی رژیم له‌ڕێی راگه‌یاندنێكه‌وه‌، هه‌رجۆره‌ وه‌رگیرانێكی له‌ وه‌زاره‌ت قه‌ده‌غه‌ كردوه‌ و ئه‌مەش بۆته‌ هۆی كێشه‌ له‌ ڕه‌وتی دامه‌زرانی ده‌رچووانی دانیشگای سه‌نعه‌ت نه‌وت .