له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی تاناكۆرای شاری سنه به به‌رخوردی شاره‌داری ئه‌و شاره، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستفرۆشانی تاناكۆرا، له به‌ردم ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه و له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی تانكۆرا به كاركردی شاره‌داری ئه‌و شاره و پێش‌گرتن به كه‌سب و كاریان، جارێكی تر رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌رده‌م ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. جێگای ئاماژه‌یه، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش شاره‌داری شاری سنه له شوێنی كه‌سب و كاری ده‌ستفرۆشان پلاكاردیان هه‌ڵواسی كه چیتر مافی دهستفرۆشیان له ده‌وروبه‌ری تاناكۆرا نییه، به‌م بۆنه‌وه دهستفرۆشانیش رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دڕاندنی پلاكارده‌كانی شاره‌داری، له شوێنی كاره‌كانیان تا به‌رده‌م شاره‌داری رێپێوانیان وه‌ڕێخست و به‌م كرده‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.