درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ریازه‌تی ئابوری له‌ یونان

150
هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌له‌سه‌ی پارله‌مانی یونان و وامده‌ره‌ ئوروپاییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی قۆناغێكی دیكه‌ی ریازه‌تكێشی، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ساختمانی پارله‌مان و بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌ی هه‌بوو. به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ كه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ ده‌ستی پێكرد، به‌ره‌وڕووی هێرشی مه‌ئمورانی پۆلیس بۆوه‌‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌و توندوتیژی برا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی یونان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تیی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازیان رایانگه‌یاندووه‌: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا هه‌روا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌ داخوازی یه‌كیه‌تیه‌كان و ئه‌حزابی نه‌یاری سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئاتێن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژ، پارله‌مانی یونان دووهه‌مین به‌سته‌ی ئێسلاحات سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی ریازه‌تكێشی له‌م وڵاته‌ی بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ماڵی نوێ، په‌سه‌ند كرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →