رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی رێبه‌ندان، زیاتر له ٥٠٠ رانه‌نده‌ی پایانه‌كانی كارخانه‌ی “سیمانی ورمێ”، بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناعادڵانه‌ی بار له لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه، كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرتی ده‌بیری “ئه‌نجومه‌نی سینفی رانهنده كامیونهكانی سیمانی ورمێ”، شیركه‌ته‌كانی گه‌یاندن و گواستنه ده‌بێ له هه‌ر رۆژێكدا لانیكه‌م به ١٥٠ رانهنده كامیون كارتی نهوبهتیان هه‌یه بار ته‌حویل بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ه‌ڕای ئه‌وه‌یكه نهوبهتهكانیان به پێی كارتی نه‌وبه‌ت ره‌عایه‌ت ناكه‌ن، به جێگه‌ی راگه‌یاندنی بار به رانهنده كامیونهكان، ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی باری سیمانیشیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه. به‌م بۆنه‌وه سێ رۆژه كه رانه‌نده‌ی كامیونه بارهه‌ڵگره‌كانی سیمان، له ده‌ورووبه‌ری پایانه و سالۆنی “ئیلان بار”ی ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه.