درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سپورده‌گوزارانی دامه‌زراوه‌ی ماڵی میزان

664
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سپورده‌ گوزارانی دامه‌زراوه‌ی ماڵی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی “میزان” له‌ مه‌شهه‌د، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سپورده‌گوزاران جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م بارودۆخه‌، مانیان له‌ خواردن گرت و خوازیاری دیاری كردنی سپورده‌كانیان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، به‌ره‌و تاران سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه‌ی ماڵی ـــ ئێعتباری میزان له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ماڵی به‌ره‌وڕوو بوو و هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. دوابه‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، تا ئێستا پوڵی سپورده‌گوزاره‌كان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.