درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی ئیخراجی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال

173q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیخراجی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیخراج و بێكار بوونیان، جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی بونیادی موسته‌عزه‌فانی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ به‌ بارودۆخی شوغڵیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، سێ كرێكار و كارمه‌ند به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی هاوكاره‌كانیان له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ سازمانی بونیادی موسته‌عزه‌فانی رژیم وتووێژیان كرد. شایانی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیخراجی حه‌فاری شۆمال له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكار و كارمه‌ندانه‌، بونیادی موسته‌عزه‌فانی رژیم كه‌ سه‌ره‌كیترین سه‌هامداری ئه‌م شیركه‌ته‌یه‌، ٤٠٠ كرێكار و كارمه‌ندی به‌پێشینه‌ و شاره‌زای ئه‌م شیركه‌ته‌ی له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه‌.