رۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “فارسیتی دوورود” بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م ساختمانی وه‌زاره‌تی كار له تاران كۆبوونه‌وه.به وته‌ی نوێنه‌رانی كرێكاران، پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه جهلهسهیهك له وه‌زاره‌تی كار به به‌شداری جێگرانی وه‌زیر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئیداره‌ی كاری لورستان، مودیری حه‌راستی شیركه‌تی فارسیتی دوورود و ٣ كه‌س له نوێنه‌رانی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ویست و داخوازییه‌كانی كرێكارانی فارسیت باسی له‌سه‌ر كرا. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه به داخرانی كارخانه‌كه و بێكاری زیاتر له ٢٦٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده ناڕازیین.