درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئێخراجی كوشتارگای ئه‌هواز

733
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ئێخراجی كوشتارگای ئه‌هواز بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م شاره‌داری و شورای شاری رژیم، كۆبوونه‌وه‌ و خوزیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.
كرێكاران رایانگه‌یاند، به‌هره‌به‌رداری له‌ كوشتارگای سه‌نعه‌تی مافی كرێكارانی كوشتارگای سونه‌تییه‌، به‌ڵام شاره‌داری رژیم به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی كرێكاران، فرۆشی سه‌هامی كوشتارگای سه‌نعه‌تی به‌ به‌شی خسوسی سپارد و له‌سه‌ری بڕیاری دا. به‌ رێكخستنی كوشتارگای سه‌نعه‌تی شاره‌داری ئه‌هواز له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، كوشتارگه‌ی سوننه‌تی به‌شێنه‌یی داخرا و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار بوون.