درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئێخراجی كوشتارگای ئه‌هواز

785
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئێخراجی كوشتارگای سونه‌تی شاری ئه‌هواز له‌ به‌رامبه‌ر شورای ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ن.كرێكارانی كوشتارگای سونه‌تی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌ بیانووی گوڕانكاری كوشتارگای سونه‌تی به‌ سه‌نعه‌تی، له‌سه‌ركار ئێخراج كران. كرێكارانی ناڕازیی به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بارودۆخی كاریه‌كانیان رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌ت سه‌رۆكی سێهه‌مین شورای رژیم له‌ شاری ئه‌هواز، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.