درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی ته‌بریزكه‌ف

262q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی ته‌بریزكه‌ف له‌ شارستانی مه‌ره‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی كارخانه‌، بێكار كران و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌تا له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ مه‌ره‌ند و جۆلفا و پاشان له‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. خاوه‌نكار به‌ هه‌ركام له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٧٠ تا ١٨٠ میلیون ریال و سه‌رجه‌م نزیكه‌ی ٢٥ میلیون ریاڵ قه‌رزداره‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریزكه‌ف”ی مه‌ره‌ند، چه‌ندین مانگه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن.