درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكار كراوی كوشتارگای ئه‌هواز

544
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كوشتارگای سونه‌تی ئه‌هواز كه‌ له‌كار بێكار كراون، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری رژیم، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، به‌ وه‌ڕێخستنی كوشتارگای سه‌نعه‌تی ئه‌هواز و داخرانی كوشتارگای سونه‌تی، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكار له‌كار بێكار بوون. دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌، چوار كه‌س له‌ كرێكاران به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی ناڕازییان، دانیشتنێكیان له‌گه‌ڵ ئۆستانداری خوزستان پێكهێنا. له‌م جه‌سه‌له‌یه‌ بڕیار درا تا كێشه‌ و گرفتی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكرێت. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ كرێكارانی كوشتارگای ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكار كرانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.