درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

28
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی پۆشپه‌ڕ، نزیك به‌ ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ١٦ مانگ حقوق و ناڕوون بوونی بارودۆخی شۆغڵیان، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كار، به‌ره‌و ئۆستانداری رژیم وه‌ڕێكه‌وتن و پاشان له‌ له‌وێ كۆبوونه‌وه‌. كرێكاران خوازیاری به‌دواداچوونی ده‌ستبه‌جێی كێشه‌ و گرفت و مه‌زایاكانیان بوون. له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی كرێكاران، هێزه‌كانی یه‌گانی تایبه‌تی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و ژماره‌یه‌كیان لێ بریندار كردن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →