به پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی ئێران بۆ چواره‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی كارخانه‌كه دا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌رگاكانی كارخانه‌ی سه‌نایعی فلێزی ئێران به‌سه‌ر كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه داخراوه. كرێكارانی بێكار كرا‌و هه‌موو رۆژێك بۆ روون بوونه‌وه‌ی بارودۆخی شوغیان له به‌رامبه‌ر كارخانه‌كه كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژی سێشه‌ممه، كرێكاران به پێچه‌وانه‌وه‌ی رۆژانی رابردوو چوونه نێو كارخانه‌كه. كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی له حاڵێكدا له نێو كارخانه‌كه درێژه‌ی كێشا كه له فه‌رمانداری رژیم له تاران دانیشتنێك له‌گه‌ڵ شیركه‌تی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی ئۆستان، نوێنه‌رانی كرێكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كه پێكهاتبوو. له‌م دانیشتنه به پێی وته‌ی نوێنه‌رانی كرێكاران كه ئیخراجی كرێكارانی سه‌نایعی فلێزیان به نایاسایی ناولێده‌برد، فه‌رمانداریی مۆڵه‌تێكی بۆ ئێستعلام له وه‌زاره‌تی كار سه‌باره‌ت به یاسایی یان نایاسایی بوونی ئیخراجی كرێكاران دیاری كرد.