درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سیمانی كارون

181y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گۆڵان، زیاتر له‌ ٣٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی كارون له‌ شاری “مه‌سجد سوله‌یمان” بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای حقوقی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه. كرێكاران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی نادروستی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان له‌م واحیده‌ سه‌نعه‌تییه‌ ناڕازیین.