درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد

538y
رۆژی سێشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری شاره‌داری بروجێرد بۆ سێهه‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. شایانی باسه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، شاره‌داریی رژیم له‌ بروجێرد، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌كرێكاری دا ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناڕازی كه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون، له‌سه‌ركار ده‌ركرد.