درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داریی قۆم

445y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزردان، كرێكارانی په‌یمانكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی قۆم له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌فته‌ی رابردووی خۆیان، سه‌رله‌نوێ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی و شورای رژیم له‌شاری قۆم كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: “ئێمه‌ خوازیاری روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی نادیاری ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكارین كه‌ نزیكه‌ ٢ تا ١٥ ساڵ له‌وه‌پێش وه‌كوو هێزی په‌یمانكار، له‌ فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌كانی هه‌شت گانه‌ی شاره‌داریی قۆم كاریان ده‌كرد.” شایانی باسه‌، كرێكارانی شاره‌داریی قۆم له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی هاوشێوه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری رژیم له‌ قۆم به‌رێوه‌برد كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئاكامدا، به‌ شێوه‌ی دانانی شه‌ڕت و مه‌رج كۆتایی پێهات.