درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا

571q.jpg888888888888888888
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نایعی دریایی ” سه‌درا” ، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز ئه‌م كرێكارانه‌ لە ناڕەزایەتی بە‌ دواخرانی هه‌قده‌ستەکانیان جاریكی دیكه‌ له‌به‌ر ئۆستانداری بووشێهر كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازیان ده‌ڵێن، شیركه‌تی سه‌نعه‌تی سه‌درا ماوەی نزیكه‌ی ٦ مانگه‌ حقووق و مه‌زایای كرێكارانی نەداوە و به‌رپرسانی رژیمیش بێجگە لە دانی واده‌ و به‌ڵێنی پۆچ كاریكی دیكه‌یان ئه‌نجام نەداوە. ئه‌مه‌ چوارەمین جاره‌ له‌‌مساڵدا كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی هەقدەستەکانیان، ده‌ستیان داوەتە ‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی.