سه‌رچاوه خهبهرییهكان له فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی ناوچه‌ی تایبه‌تی “عه‌سه‌لویه”، هه‌واڵی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی “جه‌هان پارس”یان راگه‌یاند.به پێی راپۆرته‌كان، له رۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكهڵێوهوه، زیاتر له ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هان پارس به كۆبوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، داوایان كردووه سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت بكرێت و به‌نیازی ئه‌وه‌ن كه ته‌سویه حێساب بكه‌ن. شایانی باسه، شیركه‌تی په‌یمانكاری جه‌هان پارس كه له بواری دامه‌زراندنی هێڵی لوله‌ی گاز و نه‌وت چالاكی ده‌كات، له كۆتایی رۆژانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوودا داخرا، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تی پهیمانكارییه كاتێك كه پاش كۆتاتی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزیی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئاگاداری داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه بوون.