درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی عه‌سلوویه‌

142
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی “عه‌سلوویه‌”‌ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌وری تازه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی ناوچه‌ی عه‌سلویه‌ له‌م هه‌فته‌ی رابردۆوه‌، ده‌ستیپێكردووه‌. له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، هه‌موو رۆژێك كرێكارانی ناڕازیی به‌ وه‌ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر شوێنی جێگیربوونی خاوه‌نكاران، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.