درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فارسیتی دوروود

24
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی “فارسیتی دوروود”ی لوڕستان بۆ هه‌شته‌مین رۆژی به‌رده‌وام، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ به‌ كرێكاران درا كه‌ جه‌له‌سه‌یه‌ك پێكدێنن و له‌ زووترین كاتدا، كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. شایانی باسه‌ نزیك به‌ ١٧٠ كرێكاری بێكاركراوی فارسیتی دوروود له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، چوون بۆ تاران و له ‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست‌.