درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فازی ١٣ی پارسی جنووبی

296q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چواره‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تی سێنفی كرێكارانی په‌یمانكاری فازی ١٣ی عه‌سه‌لویه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌ شوێنی خابگا، ده‌ستیپێكرد.
په‌دراخت كردنی مه‌زایاكانی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وان تا نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س به‌رئاورد ده‌كرێت، له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ دواخراوه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ ناڕازییان له‌ چوار رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كار یان كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداریی كه‌نگان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌، تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی داواكارییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.