رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر، ٢٠٠ كرێكاری فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه له پێنجه‌مین رۆژی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیاندا، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی په‌یمانكار، خوازیاری به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان بوون.
ئه‌م كرێكارانه له رۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی پێنج مانگ حه‌قده‌ست له كارگای پڕۆژه‌كانی حاڵی ساخت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو. به وته‌ی كرێكاران، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت كرا، به‌ڵام بارودۆخی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان هه‌روا نادیاره. كرێكاران به پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی خۆیانن.