درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود

991
هه‌واڵه‌كان باس له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونی كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌نی دۆروود” سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایاكانیان ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد و چۆده‌نی دۆروود له‌ بیسته‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی فه‌رمانداری رژیم له‌ دۆروود كۆبوونه‌وه‌. به‌ به‌ڵێنی فه‌رمانداری دۆروود سه‌باره‌ت به‌ په‌رداختی مه‌زایای كرێكاران و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی كارخانه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهات و كرێكارانی خۆپیشانده‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌كانیان له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.