درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود

875
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد و چۆده‌نی دۆروود كه‌ له‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی مانگی ره‌زبه‌ر چووه‌ نێو ٨هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
٨ رۆژه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. گرینگترین داواكاری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌مساڵ و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییه‌.