درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

611
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل” له‌چاو بێكار بوونیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، جارێكی تر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل نزیك به‌ ٢٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌. كرێكاران رایانگه‌یاند: خاوه‌نكار و كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌ جێگای وڵامدانه‌وه‌ به‌ خواسته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كرێكاران به‌رخوردی ئه‌منیه‌تی ده‌كه‌ن و كرێكارانی ناڕازی له‌ ژێر گوشاری ئابووری داده‌نێن. به‌ چه‌شنێك كه‌ هه‌ندێك له‌ كرێكاران به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه‌، له‌ پێدرانی حقوق بێبه‌ش كراون. ئێستا ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ بێكار و له‌ بارودۆخی سه‌خت و دژواری به‌ڕێچوونی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.