به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی فارابی چووه نێو دووهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ره‌سمی و قه‌راردادی پێترۆشیمی فارابی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م ههقتهیهوه به خۆبواردن له وه‌رگرتنی غه‌زای كارخانه‌كه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكرد. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، ئیزافه‌كاری ٣٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌ست و په‌رداخت كردنی مافی ته‌عمیراتی بنه‌ڕه‌تین.