له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه به‌ربڵاوه‌كانی كرێكارانی كۆنتوورسازی ئێران له قه‌زوین، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه جارێكی دیكه به كۆبوونه‌وه له‌به‌ر ئۆستانداریی رژیم خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكاران ده‌ڵێن دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه به‌ربڵاوه‌كان، سه‌ره‌نجام به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه و پێڕاگیشتن به خواسته‌كانیان، به ئاماده بوونی فه‌رماندار و جێگره‌كه‌ی، دادستانی رژیم، مودیرعامڵ و نوێنه‌رانی كرێكاران، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازدرا. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار درا تا مۆدیر عامڵی كارخانه له چه‌ندرۆژی دیاریكراو له مانگدا،هه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران په‌رداخت بكات. به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی كاتی دیاریكراو، ئه‌م به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراون و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.كۆبوونه‌وه.