درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

62
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “حكومه‌تی ئیلنا” رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ ٣٩مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”، كرێكارانی ناڕازی له‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری دوو كه‌س له‌ هاوكاره‌ ئیخراجییه‌كانیان بوون كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بڕیاری ته‌سویه‌ حێسابی ئه‌وان ده‌ركرابوو. ئه‌م دوو كرێكاره‌ له زومره‌ی‌ ٣٢ كرێكارێكن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ئێعتێباری قه‌راردادی كاریه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه‌. ٣٠ كرێكاری دیكه‌ هه‌روا له‌ شوێنی كاره‌كه‌یانن و بڕیاری ته‌سویه‌ حێسابیان بۆ ده‌رنه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م دوو كرێكاره‌ كه‌سانێكن كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه‌ له‌ هاوكاره‌كانیان وه‌كوو نوێنه‌ری كرێكارانی ئیران به‌ره‌كی ره‌شت هه‌ڵبژێردراون.