درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كونتۆر سازی ئێران

513t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كرێكارانی كارخانه‌كانی “كونتۆر سازی ئێران” بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
دوابه‌دوای نه‌درانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كۆتایی ساڵ، ٨٢٠ كرێكاری دوو كارخانه‌ی دوو كارخانه‌ی كونتۆرسازی ئێران و سه‌نایعی كه‌م مه‌سره‌فی ئێرانیان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی قه‌زوین كه‌ سه‌ربه‌ مودیریه‌تی خاونكارێك كار ده‌كه‌ن، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌، ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ سالۆنی غه‌زاخۆری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. هۆكاری دیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، پێوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی گۆڕینی هێز له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار و ئێخراجی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی دوو كاخانه‌كه‌، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودایه‌.