رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لووزی “زمستان یۆرت” به كۆبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه، بۆ چواره‌مین جار له ماوه‌ی ٥ رۆژی رابردوودا، خوازیاری په‌رداختی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لوزی “زمستان یۆرت” له رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار و رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، مافی جه‌ژنانه، سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵ و چۆنیه‌تی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، كار له به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م مهعدهنهیان راگرتووه. ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی رۆژانه‌ی رابردوودا، به كۆبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه، خوازیاری په‌رداختی مه‌زایاكانیان بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ولامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.