درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی شاری ته‌زه‌ره‌

584t

كرێكارانی مه‌عده‌نی ناوچه‌ی “ته‌زه‌ره‌”ی دامغان هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری ته‌عاونی رژیم، وێڕای ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ بارودۆخی ئێستا، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، باشتربوونی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی كارییان بوون.
كرێكارانی مه‌عده‌نی ناوچه‌ی “ته‌زه‌ره‌”ی دامغان له‌ جه‌ریانی سه‌ردانی وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵاتی له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی ته‌زه‌ره‌”ی دامغان، به‌ له‌خواروبوونی ئاستی حقوقی كرێكارانی مه‌عده‌ن سه‌ره‌ڕای سه‌ختی كاری مه‌عده‌ن، له‌سه‌ر زه‌رورتی زیاد بوونی پایه‌ی حقوقی كرێكارانی مه‌عده‌ن پێداگریان كرد. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها به‌ كیشه‌ی ئێستا وه‌كوو دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبورزی شه‌رقی و خواركی ناله‌بار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربری.