رۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ره‌شه‌ممه، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی “كووشك” بۆ حهوتهمین رۆژی به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر درگای ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی مه‌عده‌نی كووشك به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر درگای ئه‌م مه‌عده‌نه بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان تێپه‌ڕ بووه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاری ١٧ كرێكاری ئێخراجی ئه‌م مه‌عده‌نه و پێراگه‌یشتن به داوكاریه‌كانیان بوون. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه، چه‌ند كه‌س له كرێكارانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه، له لایه‌ن فه‌رمانداری رژیمه‌وه بانگ كران تا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار له‌م مه‌عده‌نه، وتووێژ بكرێت.