درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی موجته‌مه‌عی مسی سه‌رچشمه‌

571
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی موجته‌مه‌عی مسی سه‌رچشمه‌ دوابه‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو لانیكه‌م ٥٠٠ كرێكاری موجته‌مه‌عی مسی سه‌رچشمه‌ له‌ به‌رده‌م ساختمانی وروودی ئه‌م ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئێعترازییه‌ به‌م به‌ڵێنه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌ داواكارییه‌كانیان ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهات. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دوابه‌دوای جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكاری كرێكاران له‌ جه‌ریانی وتووێژ، ئه‌وان جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی ناوه‌ندی مسی سه‌رشمه‌ رایانگه‌یاند: “له‌ نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا مه‌زایاكانیان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند، له‌ داهاتی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكارێك نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه‌م بۆته‌وه‌.”