درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی موجته‌مه‌عی چه‌هارگانه‌ی سه‌بزی مهاباد

396y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی “موجته‌مه‌عی چه‌هارگانه‌ی سه‌بزی مهاباد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی خاونكار، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و بۆ چوارمین جار له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووا، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ و هه‌فته‌ی رابردوویش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخران له‌ په‌رداختی ١١ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ وه‌كوو “كوشتارگای هۆما مۆرغ و كشت و سه‌نعه‌ت” ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌م موجته‌مه‌عه‌ سه‌نعه‌تیه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ له‌ موجته‌مه‌عی چه‌هارگانه‌ی سه‌بزی مهاباد كه‌ “كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی دامداری و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی هۆما مۆرغی مهاباد و ساردخانه‌ی زه‌مزه‌می مهاباد” له‌خۆده‌گرێت، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی پۆشپه‌ری ساڵی رابردۆوه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →