درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پاڵایشگای ستاره‌ی خه‌لیجی فارس

498
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، قۆناغێكی نوێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی پاڵایشگای “ستاره‌ی خه‌لیجی فارس” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیپێكرد. له‌ رۆژی جومعه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری ستاره‌ی خه‌لیجی فارس له‌ به‌نده‌رعه‌باس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژیش، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كرێكارانی واحیدی به‌رقی ئه‌م پرۆژه‌ پاڵایشگاهییه‌، به‌ ژماره‌ی هاوكارانی ناڕازی خۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی ئه‌وان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خاوه‌نكار تا ئێستا به‌ به‌ڵێنی بێ ناوه‌رۆك، پێشی به‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران گرتووه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس مانگی رابردووش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو كه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردان و هێرشی مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم، به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →