كۆیوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ١٢ی مانگی به‌فرانباری كرێكارانی ناڕازی پۆسته فشار قه‌وییه‌كانی به‌رق به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانیان به هۆی ئاماده نه‌بوونی به‌رپرسانی سازمانی مۆدیریهت و وه‌زاره‌تی نیرو به‌ڕێوه نه‌چوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، له حاڵێكدا نوێنه‌رانی ئۆپێراتوری پۆسته فشار قه‌وییه‌كانی به‌رق رێگه‌یه‌كی زۆریان له باروودۆخی خراپی كه‌ش و هه‌وادا بڕیبوو تا خۆیان بگه‌یه‌ننه تاران، به‌ڵام دوای چه‌ند ساعات مهحتهلبوون له‌به‌ر سازمانی مۆدیریهت، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌نه‌چوو. به وته‌ی كرێكارانی ئۆپێراتۆری به‌رق، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی كرێكاران و نوێنه‌رانی ناوه‌نده‌كانی به‌رپرسیار هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئامانجی به‌رپرسان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كان، ماندووكردن و بێ هیوا كردنی كرێكاران له به‌دواكه‌وتنی داخوازییه‌كانیانه. شایانی باسه، كرێكاران هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه: “له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه تا هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌میسان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ساز ده‌ده‌ن.