درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێترۆشیمی خه‌لیجی فارس

510q
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی بلاته‌كلیفی و ناڕه‌زایه‌تی هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكارانی ره‌سمیی شاغڵ له‌ پێترۆشیمی خه‌لیجی فارس ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌ش هه‌زار كرێكاری ره‌سمی نه‌وت، ژێر مه‌جموعه‌ی شیركه‌تی “هوڵدینگ سه‌نایه‌عی پێتروشیمی خه‌لیجی فارس” له‌ ماهشه‌هر و عه‌سه‌لو‌یه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زوه‌ ده‌ستیان دایه‌مانگرتن له‌ خواردنو و له‌ حه‌ركه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ له‌چوون بۆ ساڵونی غه‌زا خۆری شێونی كاریان خۆیان بوارد.
ئه‌م كرێكارانی خوازیاری یه‌ك لابوونه‌وه‌ی قه‌راردادی ئیستخدامیان و كاركردنیان له‌ ژێر نه‌زه‌ری راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی نه‌وتن.به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ یاسای خسووسی سازی ئیزنی ئه‌م كاره‌ نادات. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازی هه‌روا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان سوورن.