درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێترۆشیمی فارابی

14q
هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێترۆشیمی فارابی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ره‌سمی و قه‌راردادی پێترۆشیمی فارابی به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ به‌ خۆبواردن له‌ خواردنی غه‌زا له ‌كارخانه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، زیاد كردنی ٣٠ له‌سه‌دی حقوق و په‌رداخت كردنی مافی ته‌عمیراتی ئه‌ساسین.