درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا

845
راپۆرته‌كان باس له‌ به‌ڕێوه‌چوون و په‌ره‌سه‌ندنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ره‌وای كرێكاران له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست، بارودۆخی شوێنی كار، هه‌ڵاواردن له‌نێو كاركۆنانی قه‌راردادی و دائێمی و هه‌روه‌ها له‌خواره‌وه‌ بوونی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان، زیاتر له‌ رابردوو په‌ره‌یسه‌ندووه‌، به‌ چه‌شنێك له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌توانرێت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی میللی ناوچه‌ نه‌وت خیزه‌كانی جنوب، كرێكارانی شیركه‌تی یه‌كیه‌تی ماشین، كرێكارانی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، كرێكارانی كارخانه‌ی پارس مێتاڵ، كرێكارانی پێترۆشمی ئه‌میر كه‌بیر، كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پودنه‌ و سه‌دان كرێكاری ده‌كه‌ڵی شیركه‌تی حه‌فاری “سپێنتا بین الملل” ئاماژه‌ بكرێت.