درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ ئامریكا

682
دوابه‌دوای مانگرتنی كرێكارانی كه‌م داهاتی ئامریكا له‌ ٢٧٠ شاری ئه‌م وڵاته‌ له‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی حه‌وت فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش له‌دژی ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت.
دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌ كه‌ له‌ ٧ فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، كرێكارانی هه‌ڵگری بار، نزافه‌تچی و به‌شی موراقبه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌شداریان كرد. یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی ناڕازی له‌ ئامریكا، زیاد كردنی حه‌قده‌ست بۆ ١٥ دۆلار له‌ سه‌عات و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگای پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه‌ سێنفییه‌كان بۆ كرێكارانی كه‌م داهاته‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئامریكا به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٠ دۆلار له‌ هه‌ر سه‌عات و كرێكارانی فه‌ست فوود نزیكه‌ی حه‌وت دۆلار و ٢٥ سێنت بۆ هه‌ر سه‌عات حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن.