درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ لۆس ئانجلێس

26
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكاران و كاركۆنانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی شاری لۆس ئانجلێس له‌ یاله‌تی كالیفۆرنیای ئامریكا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان بۆ دووهه‌مین جار خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌ سه‌ره‌نجدان به‌ كاری یه‌كجار زۆر كه‌ كرێكاران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، حه‌قده‌ست و خه‌ده‌ماتێك كه‌ پێیان ده‌درێت زۆر كه‌مه‌. ئه‌وان رایانگه‌یاند به‌رپرسانی ئیاله‌تی كالیفۆرنیا به‌ لابردنی زۆرێك له‌ مشاغڵه‌كان له‌ به‌شی بێهداشت و ده‌رمان، به‌نیازن كه‌میی بودجه‌كه‌یان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌م كرده‌وه‌یان زیان به‌ كه‌یفیه‌تی كاری ئه‌م به‌شه‌ و سه‌ڵامه‌تی گشتی ده‌گه‌یه‌نن. به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران كاتێك كه‌ ژماره‌ی كرێكاران و كارمه‌ندان وه‌كوو پێویست نه‌بێت، كه‌یفیه‌تی كار داده‌به‌زێت و له‌سه‌ر سه‌ڵامه‌تی نه‌خۆشه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆ داده‌نێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →