درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی دا‌مه‌زراوه‌ی میزان

305
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوی “میزان” له‌ مه‌شهه‌د له‌ به‌رامبه‌ر لقی سه‌رپه‌ره‌ستیی، كۆبوونه‌وه‌ و له‌دژی كرده‌وه‌كانی ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به‌ پێی راپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی رژیم به‌ ده‌خاڵه‌ت و به‌شداری له‌ نێو ناڕازییان ده‌ستیان دا به‌ بڵاوه‌پێكردنیان. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كه‌ كۆتایی ساڵی رابردوو به‌ره‌وڕووی كێشه‌ و گرفتی نه‌قدینه‌گی بۆوه‌، بانكی مه‌ركه‌زی پشتیوانی لێ نه‌كرد و به‌ بڕیاری دادگوسته‌ری گشتی ئۆستانی خوراسانی ره‌زه‌وی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی میزان له‌ كۆتایی ساڵی رابردۆوه‌‌ تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخستووه‌.