درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی میزان

506
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ سپۆرده‌گوزاران و كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی ماڵی هه‌ڵوه‌شێندراوی “میزان”، جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی بانكی ناوه‌ندی تاران، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندان و سپۆرده‌گوزارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سپۆرده‌كانیان و داهاتووی پیشه‌ییان، له‌ مه‌شهه‌ده‌وه‌ به‌ره‌و شاری تاران وه‌ڕێكه‌وتن و چه‌ندین سه‌عاتی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر بانكی ناوه‌ندی رژیم كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی ماف و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه‌ مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم، به‌ حزوور له‌م شوێنه‌، رێوشوێنێكی توندی ئه‌منیه‌تیان پێكهێنا و پێشیان به‌ هه‌رچه‌شنه‌ وێنه‌هه‌ڵگرتنێك له‌ لایه‌ن ناڕازییانه‌وه‌ گرت.