له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی سازمانی ژینگه له تاران، رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م سازمانه له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوونی ژیانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خراپی ژینگه، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بۆچوونی كارناسان و كێشه و گرفتی به‌ڕێچوونی ژیانی كاركۆنان و هه‌ڵاواردنی به‌رچاو له نێو مودیران و كاركۆنان له زومره‌ی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه. به وته‌ی كرێكاران و كارمه‌ندان، سه‌رۆكی سازمانی ژینگه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراج و كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست له‌وان، به‌نیازه پێش به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگی عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی كرێكاران بگرێت.