درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای په‌ره‌ستاران

76
ده‌بیری گشتی خانه‌ی په‌ره‌ستاری رژیم، هه‌واڵی درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای په‌ره‌ستاریی بۆ لابردنی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاله‌ی “مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد”ی، راگه‌یاند.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ تا ئێستا، زیاتر له‌ ٥٠ كۆبوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌ره‌ستارانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، رایگه‌یاند: “كۆمه‌ڵگای په‌ره‌ستاری، خوازیاری لابردنی گه‌ڵاله‌ی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ته‌عره‌فه‌ی خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستارییه.” ده‌بێ بوترێت، پاش ئه‌وه‌یكه‌ گه‌ڵاڵه‌ی راده‌ست كردنی نیزامی سڵامه‌ت ده‌ستیپێكرد، له‌ فازی سێهه‌مدا، ته‌عره‌فه‌كانی پزیشكی ٣ به‌رابه‌ر زیادی كرد. مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوویش، گه‌ڵاڵه‌ی په‌رداختی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌ڵكه‌ردیان ده‌ستپێكرد، كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ناكۆكی ١٠٠ به‌رابه‌ری داهات له‌ نێوان پزیشكان و په‌ره‌ستارانی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه‌، ناڕه‌زایه‌تی زنجیره‌یی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ناعادڵانه‌ی یاساكان و بێ عه‌داڵه‌تی له شێوه‌ی‌ په‌رداخته‌كان، ده‌ستیپێكردووه‌