له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئینگلیس له‌دژی ده‌وڵه‌تی مهحافێزهكاری ئه‌م وڵاته، رۆژی دووشه‌ممه هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، جارێكی تر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، له‌دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كوچۆڵی هه‌سته‌یی، كه‌مته‌رخه‌می له به‌رامبه‌ر گۆڕانكاری كهشوههوایی و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له سوریه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خۆپیشانده‌ران ده‌ستێوه‌ردانی ئینگلیس له شه‌ڕی سوریه به په‌ره‌سه‌ندنی كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع و ئاواره بوونی ژماره‌یه‌كی دیكه له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌زانن. “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس بڕیاره گه‌ڵاڵه‌ی خۆی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی شه‌ڕی ئاسمانی له سوریه له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته بنێته قۆناغی ده‌نگدانه‌وه. شایانی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش خه‌ڵكی ئینگلیس له‌دژی ده‌خاڵه‌تی نیزامی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له سوریه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.