درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

90q
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌ران له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ موعه‌لیمانی ناوچه‌ی “گه‌رمیان”یش به‌م مانگرتنانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به‌ مه‌زایا ره‌واكانمان، واز له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن ناهێنین. شایانی باسه‌، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی موعه‌لیمان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌ “سلێمانی، حه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ید سادق، پێنجوێن و خانه‌قین”یش هه‌روا به‌رده‌وامه‌.