دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌دژی توندوتیژی پۆلیسی ئا‌مریكا له “بالتیمۆر”، خۆپیشاندانێكی دیكه له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “فه‌رانسه”، رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، چه‌ند ساعه‌ت پێش له دووهه‌مین شه‌وی پێش‌گرتن له هاتووچۆ له بالتیمۆر، رێپێوانێكی گه‌وره‌ی دیكه له‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له نیۆیۆرك و واشنگتۆن، به كرده‌وه‌ی توندووتیژانه‌ی پۆلیسی ئامریك له‌دژی ره‌ش پێسته‌كان، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست. شایانی باسه، ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌رانێك كه له نیۆیۆڕك بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی بالتیمۆر كۆببوونه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.