درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان

582
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و مانگرتنی موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌ران له‌دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌ت و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بچه‌ش به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك، موعه‌لمیان و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌كان به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان له‌ شه‌قامه‌كانی شاری حه‌ڵه‌بچه‌، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و بێ عه‌داڵه‌تی بوون. ناڕازییان پێداگریان كردووه‌: تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به‌ داواكاری و مه‌زایاكانیان، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان ده‌ده‌ن. هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاری سلێمانیه‌ش رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی كه‌مبودی خه‌ده‌ماتی ریفاهی، گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی، ناكارامه‌ بوونی كاربه‌ده‌ستان و هه‌ژاری، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. هێزه‌كانی پۆلیس به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازییان و نزیكه‌ی ٢٠ كه‌سیان بریندار كرد. شایانی باسه‌ له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ موعه‌لیمانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ كه‌ مانیان گرتووه‌.